كۆلێژی په‌روه‌رده: به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت كۆتایی به كاره‌كانی وه‌رزی زانستیی هێنا
كۆلێژی په‌روه‌رده: به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت كۆتایی به كاره‌كانی وه‌رزی زانستیی هێنا
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 27-2-2023 به ئاماده‌بوونی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. سامان عیزه‌دین ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی زانكۆ و مامۆستایانی قوتابخانه‌كانی سنوری به‌رێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ، به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت/ كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی چه‌رموو وۆركشۆپێكی به ناونیشانی: ستراتیژییه‌تی وانه‌وتنه‌وه‌ی نوێ له وانه‌ی بیركاری و گرفته‌كانی، ڕێكخست.
پێشكه‌شكاران
مامۆستا سۆزان مه‌حمود مامۆستا له به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت/ كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی چه‌رموو
دكتۆر ماجد ئه‌سعه‌د مامۆستا له به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت/ كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی چه‌رموو
پاشان سوپاس و پێ‌زانین پێشكه‌شی ئاماده‌كاران و هاوكارانی وه‌رزه زانستییه‌كه‌ی به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت/ كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی چه‌رموو كرا كه بۆ مامۆستایانی سنوری په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ ڕێكخرابوو